کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی لە شاخەکانی پاوە و کەنگاوەر

گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی لە شاخەکانی پاوە و کەنگاوەر 3

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە و کەنگاوەری سەر بە ئوستانی کرماشان، کە بەمەبەستی شاخەوانی لە وەرزی بەهاردا چووبوونە شاخەکانی ئەو ناوچەیە، بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی پاوە بە ناوی “کەیکاوس شوکری” لە “هەوارگەی بارام”ی شاخی شاهۆ ئەو ناوچەیە بەهۆی بەربوونەوە بەسەختی بریندار دەبێت و سەرەڕای چوونی تیمی فریاکەوتنی ئەو شارە بۆ شوێنی ڕووداوەکە و گواستنەوەی ناوبراو بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری پاوە، بەهۆی سەختی برینەوە گیانی لەدەستداوە.