کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی دایکێک و دوو منداڵ لە شاری سلێمانی

گیان لەدەستدانی دایکێک و دوو منداڵ لە شاری سلێمانی 4

ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕەكی “خەباتی” شاری سلێمانی، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کە لە دایكێک و دوو منداڵ پێكهاتوون، بەهۆی غازەی سۆپای ماڵەكەیان گیانیان لەدەستدا.

بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش ئاگادار بوونمان لە ڕووداوەکە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی ئەو خێزانە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی. شایانی باسە هاوکات ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شارەدێی “عەربەتی” سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهەمانشێوە منداڵێک بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا