ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی مانگی گوڵان، “محەممەدئەمین ئاشنا” کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردن‌دا لە بەندەرعەباس، گیانی لەدەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دئه‌مین ئاشنا” وەستاکاری جوانکاریی بیناسازی بووە و بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی كار لە نهۆمی شەشی بینایەکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لە یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌لانیکەم ۵۵ کرێکار لە شارەکانی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.