ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له میحوه‌ره‌كانی مێهران بۆ دێهلۆڕان و بێستوون بۆ كرماشان، لانیكه‌م 4 هاووڵاتی بوونه‌ته قۆربانی و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مێهران بۆ دێهلۆڕان، به هۆی پێكدادانی یه‌ك له دوای یه‌كی چه‌ند ماشین و ماتۆڕسیكلت ٣ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له ڕێگای كرماشان بۆ بێستوون، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری پێكیاندا دا و له ئاكامدا هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوورن.