ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك له گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی سه‌واری له سه‌ر ڕێگای مه‌هاباد بۆ سه‌رده‌شت، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بارهه‌ڵگرێكی كۆمپرسی خۆی كێشاوه به سه‌وارییه‌كی جۆری پژۆ و شۆفێری سه‌وارییه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانێكه هاتووچۆی بارهه‌ڵگری كۆمپرسی له جاده‌كان قه‌ده‌غه كراوه به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی پۆلیس و گه‌مارۆكانی سه‌ر ڕژیم ئه‌و بارهه‌ڵگره كه به ئامێری كۆشتار ناسراوه هه‌ر له جاده‌كانی ئێران هاتووچۆ ده‌كات و خه‌ڵك ده‌كاته قۆربانی.