ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك له‌گه‌ڵ ٦ ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ڕێگای ورمێ- ته‌ورێز، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی فریاكه‌وتن خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به چه‌ندین ئامبۆڵانس برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ و ته‌ورێز و له ئێستادا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.