ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی پچڕانی كابلی فیشار قه‌وی به‌رق له بازارێكی “كینشاسا”ی پایته‌ختی كنیا، لانیكه‌م ٢٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كابله پاش پچڕان كه‌وتووه‌ته نێو ئاوه‌ڕۆی بینایه‌ك كه پڕ بووه له ئاوی باران و به هۆیه‌وه ٢٦ كه‌سی له بازارێكی قه‌ره‌باڵغی “كینشاسا” كردووه‌ته قۆربانی. نه‌بوونی ئیمكاناتی ستاندارد له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی خزمه‌تگۆزاری و سه‌نعه‌ت هه‌روه‌ها هه‌ژاری وڵاتانی ئه‌فریقایی هه‌موو كات كاره‌سات ده‌خۆلقێنێت و ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تان ده‌بنه قۆربانی.