ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ته‌رمی ١٢ په‌ناخواز له سنووره‌كانی نێوان توركیا و یۆنان دۆزرایه‌وه كه به هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانیان له ده‌ست دابوو.
“سلێمان سۆیلۆ” وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و باره‌وه ڕایكه‌یاند: گیان له ده‌ست دانی ئه‌و په‌ناخوازانه له ئه‌ستۆی وڵاتی یۆنانه كه سنووره‌كانی به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا داخستووه و به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان به بێ هیچ جل و به‌رگ و ئیمكاناتێك له سه‌رمای زستان و له سنووری توركیا به‌جێیان دێڵێت.