ڕۆژی سێشهممه ١٩ی مانگی ڕێبهندان، به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان شارەدێی “قەسرۆک” و شارۆچکەی “شێخان”ی سەر بە پارێزگای دهۆک، سێ برا گیانیان لە دەستدا.
به پێی زانیارییهكان، ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا بووە كه به هۆیهوه دوو برا هەر لە شوێنی روداوەکە گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە و دوای گەیاندنی لە نەخۆشخانەی شێخان گیانی لە دەستداوە.