کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوونی 10 هاووڵاتی به‌لووچ له‌ هێرشی سپای پاسداران و پاكستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی به‌لووچ له‌ گوندیزیرۆك ئابادو لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان كوشت و پێنج كه‌سی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌رته‌شی پاكستان هێرشی كرده‌ سه‌ر سووختبه‌رانی به‌لووچ له‌ شارستانیچاغیبه‌لووچستان و چوار كه‌سیان كوشت.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ شارینیك شه‌هربه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندیزیرۆك ئابادو لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان به‌ ناویئه‌فشین میربه‌لووچ زهیكوشتووه‌ و پێنج كه‌سی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار كردووه‌. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی پاكستان له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناویڕیچ ڕیگی سه‌ر به‌ شارستانیچاغیله‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌لووچستان، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سووختبه‌ران و وێڕای له‌ ناوبردنی ٢٠٠ ئۆتۆمبێل، چوار كه‌سیان كوشتووه‌ و برینداره‌كانیان هه‌روه‌ها به‌جێهێشتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هه‌ڕشه‌ی ڕووسیه‌ له ‌وڵاتانی سوید و فه‌نلاند له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ست بوونیان به‌ ناتۆ

-

هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌مشق پایتەختی سوریه

-

زیان گه‌یشتن به‌ سووختبه‌رانی به‌لووچ به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ شارستانی سه‌رباز

-

پۆلۆمپ كردنی سێ ڕیستوران له‌ نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوێكی به‌لووچ له‌شاری مه‌شهه‌د

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ تاران

-