به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ سه‌ر شه‌نگال، مه‌خموور و ڕۆژئاوا، لانیكه‌م ٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٢ و١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ده‌وڵه‌تی توركیا شەنگالی ١٥ جار، کامپی پەنابەرانی مەخموری ٥ جار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری “دێرک” و “عه‌ین عیسا”ی رۆژئاوای کوردستانی ٢جار بۆردوومان کرد. بە گشتی ٢١ جار باشور و رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه کراونەتە ئامانج. به پێی زانیارییه‌كان، له شه‌نگال دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست داوه و له مه‌خمووریش ده‌یان بریندار هه‌یه و له دێركی ڕۆژئاوای كوردستان چوار ئه‌ندانمی “ی.پ.گ” گیانیان به‌خت كردووه.