ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگای دیوانده‌ره بۆ سنه و جاده‌ی گوندی “گۆڵه‌باخ” له شاری بۆكان، دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به هۆی پێكدادانی مینی بووسێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پژۆ له سێ ڕێیانی دەربەند واته “پردی نسارە” لە جادەی دیواندەرە بۆ سنە، ٢كه‌س له ژنه‌كانی سەرنشینی پژۆكه گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش كه سه‌رنشینی مینی بووسه‌كه بوون به‌سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشینێكی سه‌مه‌ند له ڕێگای بۆكان بۆ گوندی “گۆڵه‌باخ” دوو هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.