به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئارژانتین، ٦٠ هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته به نه‌خۆشی ته‌بی “ده‌نگی” تووش بوون و تا ئێستا ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه تۆفانه‌یه‌ك هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه وایرۆسیه‌یه و به “ته‌بی ئێسقان شكێن”یش پێناسه ده‌كرێت. به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئارژانیتن، له سه‌دا ٧٥ی تووشبووان له ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه شناسایی ناكرێن و ته‌نیا ١ بۆ ٥ له سه‌دیان تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی ده‌بن.