ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له شاری “شی ئان” له ڕۆژئاوانی وڵاتی چین، ١٨ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین، ئه‌و زریانه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردۆوه باشووری چینی گرتۆته‌وه هێشتا به‌رده‌وامه و ئێستا ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌شی تێك داوه. له تازه‌ترین ئامار دا له شاره‌ی پێكه‌ن و ده‌ورووبه‌ری لانیكه‌م ٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕۆژی ڕابردووش له شاری “شی ئان” ١٨ كه‌س بوونه‌ته قوربانی و هه‌زاران كه‌س ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون.