ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ئیداره‌ی به‌رگری مه‌ده‌نی ئۆكراین ڕایگه‌یاند كه له هێرشێكی هه‌وایی ڕووسیه بۆ سه‌ر شاری “میكۆلایێڤ” ١٤ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، بینایه‌كی ٩ نهۆمی له لایه‌ن فرۆكه‌كانی ڕووسیه‌وه كراوه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی ڕووسیه دوێنی بینای خاجی سوور(سه‌لیب سۆرخ)یان له شاری “ماریۆپول” كردووه‌ته ئامانج و هێشتا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌و بۆردوومانه ئاشكرا نه‌كراوه.