دادستانی باڵای ئۆكراین ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیه له‌گه‌ڵ ئۆكراین لانیكه‌م ١٢ هه‌واڵنێر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
“ئیرینا وندیكتۆڤا” له ئه‌كانتی فه‌یس بووكی خۆی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵنێره كۆژراوه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕووسیه‌وه كراوه‌نه‌ته ئامانج و له‌و ماوه‌یه لانیكه‌م ٥٦ كه‌سی دیكه له نوێنه‌رانی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی جیهان كه خه‌ڵكی وڵاتانی “چیك“، “به‌ریتانیا“، “دانمارك” و “ئا‌مریكا” و “ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ربی بوون له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕووسیه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و بریندار بوون.