کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێكی سه‌رده‌شتی به‌ هۆی سه‌رمابردوویی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵه‌به‌رنیووز، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی مانگی ڕەشەممە، ته‌رمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “محەممەد مەلاوێسۆ” لە سنووری سەردەشت و لە نزیک گوندی “دۆڵەبی” دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دابوو.

بە پێی زانیارییه‌كان، “محەممەد مەلا وێسۆ” خەڵکی گوندی “وردێ” و دانیشتووی شارۆچكه‌ی “ڕەبەت”، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و به‌ هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگی ڕووی له‌ كۆڵبه‌‌ری كردووه‌ و به‌ داخه‌وه‌ له‌ ڕێگای دابین كردنی نان و ئاو بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.  كۆڵبه‌ری دیارده‌یه‌كی سه‌پێندراوی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌ و سه‌ره‌ڕای سه‌ختی كاره‌كه‌ به‌ دیان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج یان به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه له‌ به‌رزایی‌ و سه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌كانی سه‌قز

komalah

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

komalah

كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له باكووری كوردستان

komalah

تیرۆری سێ چالاكوانی “پ.ك.ك” له‌ شاری سلێمانی و شارباژێڕ

komalah