ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی هاتنی گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئۆرووپای گرتووه‌ته‌وه، لانیكه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز به توندی ١٢٥ كیلۆمتر له ساعه‌تدا وڵاتی له‌هستان، هۆله‌ند، ئاڵمان و بریتانیای هه‌ژاند و زیاتر له ٥٠٠ بینای نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی ڕووخاندووه و هێڵی به‌رقی ٣٦٠ بنه‌ماڵه‌ی پچڕاندووه. به وته‌ی پۆلیسی له‌هستان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی كامیۆنێك له كارگه‌یه‌كی بیناسازی له شاری “كڕاكۆف” دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی دارێك به‌سه‌ریدا گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “له‌نده‌ن” و “ڤوكسفۆرد” دوو كه‌سی دیكه گیانیان له ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی “ئامستردام“ی هۆله‌ند به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو كاناڵێكی ئاو گیانی له ده‌ست داوه.