کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی خاكی ئه‌رده‌كان

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی به‌فرانبار، سێ كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ مه‌عده‌نی خاكی سه‌نعه‌تی ئه‌رده‌كان پاش كاره‌كه‌یان و له‌كاتی پشوودان له‌ ئاگری كانێكسه‌كه‌یان سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ كرێكاره‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ركار و له‌كاتی پشوودان كانێكسه‌كه‌یان ئاگر ده‌گرێت و پێش گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ نێو گڕ و تینی ئاگره‌كه‌دا ده‌سووتێن و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧ كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی و ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له‌ هه‌رسین و گه‌رمساری سیمنان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كرێكاران هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ڕووداوی كاره‌ له‌ ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل

-

كوژران و برینداربوونی ١١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ كاشمه‌ر

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین

-

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ زاهیدان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی تارانی له‌ ئاست به‌شداری له‌ ته‌بلیغاتی قاڵیباف

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت له‌ تاران

-