کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

گیان له‌ ده‌ستدانی زیاتر له‌ ١٠٠ منداڵ له‌ هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئۆكراین

به‌ وته‌یئیرینا وندیكتۆڤادادستانی باڵای ئۆكراین، به‌ هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ تا ئێستا ١٠٣ منداڵ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و پتر له‌ ١٠٠ منداڵی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ڵه‌تی ئۆكراین، لانیكه‌م پێنج منداڵ ڕۆژانه‌ له‌ ئۆكراین ده‌بنه‌ قۆربانی. تا ئێستا ٤٠٠ مه‌دره‌سه‌ و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و نزیكه‌ی ٦٠ دانه‌یان به‌ته‌واوه‌ته‌ی ڕووخاون. ناوبراو وتی: ئاماری واقعی زۆر له‌وه‌ به‌رزتره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی ڕووسیه نه‌یانتوانیوه‌ به‌شێك له‌ قۆربانیان له‌ ژێر ئاوار ده‌ربێنن. ناوبراو خوازیاری ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌وباره‌وه‌ بكات وولادیمیر پووتینوه‌كوو جه‌نایه‌تكاری جه‌نگی بناسێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah