ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، لە گەڕەکى بەختیارى شارى “سۆران“، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران له‌و باره‌وه ڕایگەیاند: هۆکاری ڕووداوەکە گرگرتنی په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی نزیك له‌بوخاری نەوتی بووە. به وته‌ی ناوبراو ئاگرەکە تەشەنەی کردووە به ته‌واوی ژووره‌كانی ئه‌و ماڵه و به داخه‌وه دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٣ ساڵ به هۆی سووتانی جه‌سته‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.