کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ ده‌ست و بریندابوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی “ئاسن” له‌ هه‌ولێر

گیان له‌ ده‌ست و بریندابوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە کارگەیەکی تواندنه‌وه‌ی ئاسن لە شارەدیی “کۆرگۆسک”ی سەر بە پارێزگای هەولێر، نارنجه‌كێك بە سێ كرێكاردا تەقییەوە كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەشیان به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، کرێکارەکان ویستوویانە ئاسنەکان بخەنە نێو کوورەی ئاگر بۆ ئەوەی بیتوێننەوە، بەڵام لە نێو ئاسنەکان نارنجه‌کێک هەبووە و پێیاندا تەقیوەتەوە. ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی “نایف هەرکییە”، به‌ وته‌ی بەرپرسانی کارگەکە: دڵنیا نین کە ئه‌و تەقینەوەیە له‌ ڕێگه‌ی نارنجه‌که‌وه‌ ڕوویدابێت و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاره‌كان ده‌ست پێكردووه‌.