به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی شاری ته‌رێز، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی چه‌ند كرێكاری له‌سه‌ر داربه‌ستێكی بینایه‌كی نیوه‌كاره، كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ كرێكار برینداره گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز و له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. جێگای ئاماژه‌یه كه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه به ده‌یان كرێكار له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران تووشی ڕووداوی كار ده‌بن و گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.