چهارشنبه, اکتبر 20, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، پێنج كرێكار له‌ شاره‌كانی “هه‌مه‌دان”، “بانه‌” و “سنه‌” به‌ شێوه‌ی جیاجیا و به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هاتن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و كرێكارێكیش گیانی له‌ ده‌ست دا.

له‌ ڕووداوێك دا كه‌ له‌ شاری “هه‌مه‌دان” ڕوویداوه‌ سێ كرێكاری كه‌ندنی كارێز، به‌ هۆی ڕووخانی دیوار به‌ سه‌ختی بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌ و له‌ شاری “بانه‌” كرێكارێكی كه‌ندنی چاڵی ئاو، به‌ ناوی “عه‌زیز عه‌زیزپه‌ناه” له‌ بلواری “مه‌رزبانان”ی ئه‌و شاره‌ به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو چاڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روها له‌ شاری سنه‌ كرێكارێكی دیكه‌ی كه‌ندنی كارێز به‌ ناوی “بۆرهان ڕه‌زایی” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ئابفای ئه‌هواز

rezan

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی حه‌وت ته‌په‌

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گونده‌كانی ناوچه‌ی “ماڕۆسك”

rezan

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حۆكمی ئێعدامی ٧ زیندانی له‌ زیندانه‌كانی ئێران

rezan

ناڕەزایەتى به‌ندكراوانی بەشى ژنانى زیندانى ورمێ

rezan