ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی نیكشار، خه‌ڵخاڵ، كرماشان و مه‌شهه‌د، له چه‌ند ڕووداوی جیاجیا گیانیان له ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش له شاره‌كانی دامۆغان و ئیسفه‌هان به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاره‌داری نیكشار له ئۆستانی سییتان و به‌لووچستان، به ناوی “محه‌ممه‌د سه‌لیم به‌لووچی” له ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له ده‌ست دا و له ڕووداوێكی دیكه له شاری خه‌ڵخاڵ كرێكارێكی ئیداره‌ی به‌رق به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ده‌كه‌ڵه‌كانی كاره‌با، گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه له شاری كرماشان كرێكارێكی به ته‌مه‌نی بینایه‌كی نیوه‌كاره له گه‌ڕه‌كی زیباشار به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو چاڵی ئاسانسۆر گیانی له ده‌ست ده‌دات و له ڕووداوێك كه له شاری مه‌شهه‌د ڕوویداوه شۆفیری لۆدێرێك به هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی ماشینه‌كه گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له دوو ڕووداوی جیاجیادا له كانگای “ته‌رزه”ی دامۆغان و كارخانه‌ی فوولاد ٤ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون.