ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كارن ٧ كرێكاری شیركه‌تی فوولادی “ناب ئاره‌ش”ی ئه‌بهه‌ر تووشی ڕووداوی كار هاتن كه به هۆیه‌وه ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و چوار كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئه‌بهه‌ر، دوێنێ نیوه‌ڕۆ كرێكارێك تووشی گازگرتوویی به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی گازی نیترۆژن ده‌بێت و دوو كرێكاری دیكه‌ش بۆ یارمه‌تی ئه‌و كرێكاره ده‌چن كه ئه‌وانیش تووشی هه‌مان سناریۆ ده‌بن و هه‌ر سێكیان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. به پێی زانیارییه‌كان چوار كرێكاری دیكه‌ش له هه‌مان شوێن بریندار ده‌بن كه به دوای ڕاگوێزرانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره سێ كه‌سیان ده‌رمان و یه‌كێكیان به‌سته‌ری ده‌كرێت. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی قانوونی لۆڕستان، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ٣٤٦ كرێكار له‌و ئۆستانه تووشی ڕووداوی كار هاتوون كه هه‌شت كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه.