ڕۆژی دووشەممە 10ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی مین پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خه‌ڵكی گوندی “شێخ سڵه”ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی، بریندار و یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش گیانی لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، قوربانییەکان ئەندامی بنەماڵەیەکن و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سەلاسی باوەجانی کراون. جێی ئاماژه‌یه کە ساڵانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردســتان، زۆر کەسانی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی پاشماوه‌ی مینه چێندراوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق و پتر لە سی ساڵە هێشتا هیچ یه‌ك له ده‌وڵه‌تانی كۆماری ئیسلامی و عێراق هەوڵێکی جیددیان بۆ کۆکردنەوەیان لەسنوورەکانی کوردســتان ئه‌نجام نه‌داوه.