کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی ٦ كرێكار له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٦ كرێكار له‌وانه‌ چوار ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه‌  له‌ شاره‌كانی قۆم” ئه‌رده‌بیل و مه‌ریوان تووشی ڕووداو بوون كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج كرێكار به‌ سه‌ختی برینداربوون و كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه‌  له‌ كاتی كۆژاندنەوەی ئاگری كۆگای “گازی مایع” له‌ شاری قۆم، به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارگەیه‌كی خەیاتی له‌ شاری ئه‌رده‌بیل، كرێكارێك به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی به‌ ناوی “یه‌حیا محه‌ممه‌دی خانه‌قا” خه‌ڵكی گوندی “دانیكه‌ش”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست دا.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ له‌ئاست نه‌بوونی نان له‌و شاره‌

komalah

برینداربوونی ٢٧٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆی

komalah

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌كانی سه‌قز

komalah

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

komalah

كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له باكووری كوردستان

komalah