ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی پێكدادانی مینی بووسی كرێكارانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرز له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شه‌ێنی كار پێنج كرێكار له شاره‌كانی “ساوه”، “به‌دره”، “ڕه‌فسه‌نجان”، “ساوه‌جبۆڵاغ” و “شاهروود” تووشی ڕووداوی كار هاتن و سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌سادوفی سرویسی كرێكارانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرز له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار له شه‌قامی حیكمه‌تی ٣ ڕوویداوه. له ڕووداوێكی دیكه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ به ناوی “هادی ڕه‌هبه‌ر مۆقه‌ده‌م” له شاری ڕه‌فسه‌نجان به هۆی ڕووداوی كاره‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوی ئاگرگرتنی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چای و ڕۆنی “ته‌بیعه‌ت” له ناوچه‌ی “مه‌ئموونیه”ی شاری ساوه دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی ئه‌لكۆلی كارخانه‌یه‌كی شاری “به‌دره” كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له شاری “شاهروود” كرێكارێكی كارخانه‌ی ڕێخ و ماسه، به ناوی “عیرفان عه‌لی محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانی له ده‌ست ده‌دات و كرێكارێكی دیكه له كاتی كه‌ندنی چاڵی ئاو له گوندی “خوور”ی سه‌ر به شاری “ساوه‌جبۆڵاغ” به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی گیانی له ده‌ست دا.