ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له سێ پێشهاتی جیاجیادا سێ كرێكار تووشی ڕووداوی كار بوون كه به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
“ئه‌یاد كیانی” كرێكاری مانگرتووی شاره‌داری خۆڕه‌مشه‌هر به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست پێڕانه‌گه‌یشتنی شۆڕای شار به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و شۆڕاوه دراوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و به‌سه‌ختی بریندار بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شاره‌داری سنه به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك له شه‌قامی بێسارانی ئه‌و شاره به توندی بریندار بوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له كاتی ڕووخاندنی بینایه‌كی كۆنی دوو نهۆمی له شه‌قامی دانشی غه‌ربی، به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئاوار به‌سه‌ریدا گیانی له ده‌ست دا.