ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمهنیشوێنی كار، ١٦ كرێكار له‌وانه ١٢ ئه‌ندامی ئاگركوژێنه‌وه له شاره‌كانی ئه‌هواز، تاران، مه‌شهه‌د و ئهنارستان تووشی ڕووداوی كار بوون و ١٢ ئه‌ندامه‌ی ئاگركوژێنه‌وه بریندار و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢ ئه‌ندامی ئاگركوژێنه‌وه له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لكول له ناوچه‌ی عامری ئه‌هواز سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگربوون كه تووشی ڕووداو هاتن و به‌سه‌ختی بریندار بوون. تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌نیا سێ كه‌سیان برینه‌كانیان سووكه و ٩ كه‌سی دیكه‌یان به هۆی قوڵی برینه‌كانیانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره. له ڕووداوێكی دیكه كرێكارێكی بیناسازی به هۆی به‌ربوونه‌وه ئاسن به سه‌ریدا له بینایه‌كی نیوه‌كاره ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه له شاری تاران به هۆی ڕووخانی دیواری كاناڵێك له شاری ڕه‌ی، دوو كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌فعانستان به سه‌ختی بریندار بوون.