ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٨ كرێكار له شاره‌كانی “كه‌ره‌ج”، “تاران” و “قه‌زوین” به شێوه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار هاتن. له‌و ڕووداوانه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٦ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كانن كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریدا له شار تاران، گیانی له ده‌ست دا. له شاری قه‌زوین كرێكارێكی بیناسازی به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا و له ڕووداوێكی دیكه دا له شاری كه‌ره‌ج، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی “ام. دی. اف” سازی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.