پۆلیسی نۆڕویژ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌دا بڵاوی كرده‌وه كه هێرشبه‌رێك به تیر و كه‌وانه‌وه له شاری “كۆنگسبێر” هێرشی كردۆته سه‌ر هاووڵاتییان و به هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی نۆڕویژ، هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شاری “درامن” كراوه. به وته‌ی ناوبراو، هێرشبه‌ره‌كه به تیر و كه‌وانه‌وه له ناوه‌ندی شاری “كۆنگسبێر” هێرشی كردۆته سه‌ر خه‌ڵك. به وته‌ی پۆلیس هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ری تیرۆریستی بوونی هێرشه‌كه له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.