به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر ٢٢ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “ئێسته‌یشن” و “سه‌مه‌ند” له سه‌ر جاده‌ی “بانه- كیله”، دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست دا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كانی بانه ونه‌وسوود دوو كۆڵبه‌ری دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره سه‌رنشینی ماشینی “ئیسته‌یشن” بوون كه به هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه تووشی ڕووداو بوون. له‌و ڕووداوه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سامان سۆیروو” و “جه‌ماڵ كۆخه‌مامه” گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كران. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو كۆڵبه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ناسناوی یه‌كێكیان “سه‌ركه‌وت میرزایی” ڕاگه‌یه‌ندراوه.