به پێی هه‌واڵی گه‌یتشوو، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره، لانیكه‌م ٧ كوژراو وبرینداری لێكه‌وته‌وه.
به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری جۆره‌كانی پیژۆ پارس و سه‌مه‌ند له ده‌ورووبه‌ری گه‌رده‌نه‌ی “فه‌تاح ئاوا”، سێ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله گیانیان له ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه به هۆی ناستاندارد بوونی جاده و ڕێگه و بانه‌كانی ئێران ڕۆژانه به ده‌یان كه‌س ده‌بنه قۆربانی.