سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی پێكدادانی سرویسی كرێكارانی مه‌یدانی نه‌فتی “یادئاوه‌ران” له‌گه‌ڵ سێ ماشینی دیكه‌دا لانیكه‌م ١٠ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان سێ ئۆتۆمبێلی “مینی بووس”، “پژۆ” و “پراید” له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك له سه‌ر ڕێگای ئه‌هواز- خۆڕه‌مشار، ڕوویداوه كه به داخه‌وه ١٠ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.