ڕۆژی شه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ١٦ كرێكار له شاره‌كانی قه‌زوین، مه‌روده‌شت، به‌م، ئابادان، نه‌یشابوور و ناوچه‌ی “كووشكهك”ی تاران تووشی ڕووداوی كاربوون كه به هۆیه‌وه ٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٨ كرێكاری دی كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكار له قه‌زوین به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو كۆگای چه‌سب سازی تووشی ڕووداو بوون كه ٣ كه‌سیان به‌سه‌ختی بریندار و ٢كه‌سی دیكه‌یان گیانیان له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه له مه‌روده‌شتی ئۆستانی فارس، كرێكارێكی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوێك كه له شاری به‌م ڕوویداوه دوو كرێكاری كه‌ندنی قه‌نات به هۆی ڕووخانی دیواری قه‌ناته‌كه به‌سه‌ختی برینداربوون كه یه‌كێكیان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیان له‌ده‌ست دا. له ڕووداوێك كه له جاده‌ی چالووس ڕوویدا دوو كرێكار به هۆی داڕمانی دیوار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو. سێ كرێكار له پاڵاوگه‌ی ئابادان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی به‌شی “كێت كراكر” برینداربوون و دوو كرێكاری دیكه‌ش به هۆی ڕووخانی كانگای خوێ له گوندی “ئابقۆی” نه‌یشابوور گیاینان له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها سێ كرێكار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێكی زه‌به‌لاح له ئۆتووبانی تاران-شۆماڵ به‌سه‌ختی برینداربوون كه دوو كه‌سیان به هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.