ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له بینایه‌كی پێنج ته‌به‌قه له گه‌ڕه‌كی “به‌هه‌شتی” شاری ته‌ورێز، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه ساختمانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و بینایه به ته‌واوی ڕووخاون. به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه، ئه‌و ڕووداوه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز ڕوویداوه كه به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داه‌وه و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون