کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دان و برینداربوونی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی نۆدشه‌ و مه‌ریوان 

گیان له‌ ده‌ست دان و برینداربوونی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی نۆدشه‌

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕەحمان سووری” كه‌ پێشتر به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌كه‌ی به‌ سه‌ختی بریندار ‌ببوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەست دا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ کرێکارێكی شارەداریی نۆدشە بە ناوی “ئیدریس خالیدی‌زادە”، له‌ كاتی كاركردن دا بەهۆی لێدانی ماشینێک بە سەختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆته‌كان، “ڕەحمان سووری” خەڵکی گوندی “چۆڕ”ی سەر بە شاری مەریوانه‌ و لەکاتی کێڵانی زەوی بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆر بە سەختی بریندار ببوو كه‌ دوای دوو حه‌وته‌ چاودێری پزیشكی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها “ئێدریس خالدی زاده‌” كرێكار شاره‌داری نۆدشه‌ لەو ڕووداوەدا لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە.