ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، هێزه نیزامییه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی ئێرانشار- به‌م، ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێكی په‌ناخوازانی ئه‌فغان كردووه كه به هۆیه‌وه ماشینه‌كه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و شۆفیره‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه كه ده‌وترێت برای چكۆله‌ی شۆفێره‌كه بووه به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكوانانی به‌لووچ، ناسناوی ئه‌م شارۆمەنده به‌لووچه “ئه‌میر حسێن شیههكی” و ناسناوی ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار بووه “سه‌جاد شیههكی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. ڕاپۆرته‌كه باس له خراپ بوونی باروودۆخی سه‌لامه‌تی كه‌سه برینداره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخی ئه‌م په‌ناخوازانه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.