ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی وه‌رامین، ئهملهش، شاهروود و یاسووج تووشی ڕووداوی كاربوون. له‌م ڕووداوانه ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكار له شاری وه‌رامین به هۆی ڕووخانی دیواری بینایه‌ك له ناوچه‌ی “كۆنه گۆڵ”ی ئه‌م شاره تووشی ڕووداو بوون كه به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه كه له شاری “ئهملهش”ی ئۆستانی گیلان ڕوویدا، كرێكارێك به هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر پردێك كه‌وته نێو ڕۆخانهیهك و گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها له شاری شاهروود و له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێك به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بینایه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو و له شاری یاسووج كرێكارێكی شاره‌داری به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له ده‌ست دا.