له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر سووخت به‌رانی به‌لووچ له ده‌ورووبه‌ری شارستانی “مێهرستان”، چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
به وته‌ی ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، ناوی ئه‌و سووختبه‌رانه “عه‌لی حه‌ملی” و “مۆسلم حه‌ملی” هه‌روه‌ها “كازم وه‌هابی” و “حه‌فیز ڕیگی” خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز ڕاگه‌یه‌ندراوه. به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه له كاتی ڕۆیشتن بۆ گوندی “كاشكایی” سه‌ر به شارستانی “مێهرستان” له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و گیانیان له ده‌ست دا‌و