کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی چوار كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای نێوان كه‌ركووك- هه‌وڵێر

گیان له‌ ده‌ست دانی چوار كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای نێوان كه‌ركووك هه‌وڵێر 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای “کەرکووک – هەولێر” لە نزیک گوندی “یارمجە” روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سه‌ختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری “کیا” لەدوای وەرگەڕانی چووەتە سایدی دووەم و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تەکسیدا کێشاوە. سه‌رجه‌م پێنج كه‌س له‌ هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون كه‌ چوار كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وكه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌  ژێر چاوژێری پزیشكی دایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ کە هەفتەی رابردوو لەنێوان رێگەی “کەرکووک – سلێمانی” روویدا و شەش کەس گیانیان لەدەستدا. بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆ، ئەمساڵ 293 حاڵەتی پێکدادان ڕوویداوه‌، کە بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە و 392 کەسیش بریندار بوون.