له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند هاووڵاتى ئێرانی کە دەیانویست له ڕێگای قاچاخه‌وه خۆیان ده‌ربازی ناو خاكی توركیا بكه‌ن، پاش تەقەی هێزه سنوورییه‌كانی ئێران، په‌نایان بۆ كوێستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر بردووه كه به هۆی به‌فر و سه‌رماوه گیانیان له ده‌ست داوه.
یەکێک لەم هاووڵاتیانە ژنێکە بە ناوى “موغەینەمى” و ئەویتریان لاوێکە بە ناوى “نادر سەعدونى بەریهى. ژنەکە ویزاى گەیشتن به هاوسەرەکەى لە وڵاتى هۆڵەندا هەبووە، بەڵام بەرپرسانى ده‌زگای قه‌زایی ئه‌هواز قه‌ده‌غه‌ی ده‌رچوونیان بۆ ده‌ركردبوو. هه‌روه‌ها “نادر بریهی” له‌گه‌ڵ ئه‌و خاتوونه خزم بووه و به‌نیازبوون له ڕێگه‌ی توركیاوه خۆیان بگه‌یێنن به وڵاتی هۆله‌ند.جێی ئاماژه‌یه كه لەگەڵ ئەم دوو هاووڵاتییە ١٠ کەسى دیکەیش لە سەرما گیانیان لەدەست داوه كه هێشتا ناسناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه.