ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی كرێكارانی بیناسازی له‌گه‌ڵ ماشێنێكی سه‌مه‌ند له شاری ڕه‌شت، هه‌ر پێنج كرێكاره‌كه گیانیان له ده‌ست دا و شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری بیناسازی كه له نێو ئۆتۆمبێلێكی پرایددا بوون، له نێوان ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كی “پیربازار”ی ڕه‌شت به‌ره‌و شاری “سۆمه‌عه سه‌را”، به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند، گیانیان له ده‌ست دا. به وته‌ی شاهید حاڵانی ئه‌و ڕووداوه، له‌گه‌ڵ پێكدادانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله، ماشێنی پراید گڕ ده‌گرێت و هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌كه‌ی له نێو ئاگردا ده‌سووتێن. جێی ئاماژه‌یه كه شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه‌ش به هۆی قووڵی برینه‌كانیه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “پوورسینا”ی ڕه‌شت كراوه.