به پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی كابۆل، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕایانگه‌یاند: ته‌رمی هه‌شت منداڵی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه به هۆی برسیه‌تیه‌وه گیانیان له ده‌ست دابوو دۆزراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و ڕووداوه سێ حه‌فته له‌وه پێش ڕوویداوه و باوكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له ڕۆژانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه گیانی له ده‌ست دابوو و دایكیشیان به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی خۆراك، ١٤ ملیۆن ئه‌فغانی له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كه‌م خۆراكی دان و یه‌ك ملیۆن منداڵ له ژێر مه‌ترسی مردن به هۆی برسیه‌تیه‌وه ده‌ژین.