چوار ساڵ به دوای داگیركردنی شاری عه‌فرین له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامییه‌كانی هاوپه‌یمانی، ٣٠٠ هه‌زار دانیشتووی ئه‌و شاره ناچار به كۆچ و لانیكه‌م ٦٥٥ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سووریه، ده‌وڵه‌تی توركیا بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و دابڕانی ڕۆژئاوا لە باکووری کوردستان، نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسی لە ناوچەكانی دیکەی سووریاوە هێناوه و لە عەفرین نیشتەجێی کردووه. لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا هەشت هەزار و ٦٣ کەس ڕفێندراون كه چارەنووسی زۆربەیان نادیارە، ئەوانەی دیکەش لە بەرامبەر پارەدا ئازادکراون، هەروەها ٧٨ ژن کوژراون، شەشی دیکە کۆتای‌یان بەژیانی خۆیان هێناوە و دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر ٧٠ ژن. هه‌روه‌ها زیاتر لە ٦٥٥ هاووڵاتی مەدەنیی لە عەفرین و دەوروبەری کوژراون، لەو ژمارەیەش ٤٩٨ کەسیان بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارن و ٩٠ کەسی دیکەیان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون، نزیکەی ٧٠٠ کەس برینداربوون، کە ٣٠٣یان منداڵ و ٢١٣یان ژن بوون.