به پێی هه‌واڵنێری ڕووسیه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ڕووداه‌ێكی نه‌خوازراوه‌وه له مه‌عده‌نێكی سیبری له شۆمالی ڕووسیه لانیكه‌م ٥٢ كرێكاری مه‌عده‌ن گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه كاتژمێر ٨ و نیوی به‌یانی له مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵۆزی شاری “گرامۆتینۆ” له ناوچه‌ی سیبری ڕووسیه ڕوویداوه كه تێدا ٢٨٥ كرێكار سه‌رقاڵی كار بوون. به هۆی ته‌م و دووكه‌ڵێكی زۆر و مه‌ترسی ته‌قینه‌وه عه‌مه‌لیانی ڕزگاركردنی كرێكاران به شێوه‌ی كاتی ڕاگیراوه. به وته‌ی كارناسانی بواری مه‌عده‌ن له ڕووسیه، له كه‌ی گشتی ٥٨ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌و وڵاته لانیكه‌م ٢٠ مه‌عده‌ن هیچ جۆره ئیمكاناتێكی ئیمه‌نی و ستانداردیان بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كرێكاران نییه.