به وته‌ی پۆرلیسی شاری “ئۆزاكا”ی ژاپۆن، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینایه‌كی ئه‌و شاره لانیكه‌م ٢٧ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆته‌كان، ئاگر له بینایه‌كی ٨ نهۆمی له نزیك وێستگه‌ی قه‌تاری شاری “ئۆزاكا” كه‌وتووه‌ته‌وه و به وته‌ی پۆلیس ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاگره‌كه به ئه‌نقه‌ست له‌و بینایه به‌ردرابێت. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای ٣٠ خۆله‌ك هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه توانیان ئاگره‌كه كونترۆڵ كه‌ن.