پزیشکی یاسایی ئۆستانی كوردستان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگهیاند: لە ٨ مانگی رابردوودا ٢٣ كرێكار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.
“بێهتاش خانی ئاباد”، بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی ئۆستانی كوردستان ڕایگهیاند: لەچاو ساڵی رابردوو ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی کارەوە نەگۆڕاوە. شایانی باسه كه کرێکاران زیاتر بەهۆی نەبوونی ئیمهنی شوێن و دۆخی كار، ههروهها کەمتەرخەمی خاوهنكار گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و زۆربهی ئەو کرێکارانە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرازییەوە بریندار یان گیانیان لەدەستدەدەن. بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی کار، ئهركی خاوەن کارەکانه کەلوپەلەکانی خۆپارێزیی بۆ کرێکارەکان دابین بکەن، بەڵام زۆر جار خاوەن کارەکان پابەندی ئەم بڕیارە نابن.